ناوەندێک بۆ پێگەیاندنی لاوی پێشەنگ و بەرپرسیار
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ڕێکخراوێکی ناحکومی لاوانەیە ، کار دەکات لە پێناو گەشەپێدانی تواناکانی لاوان و پێگەیاندنی لاوان تا ببنە پێشەنگ لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە کۆمەڵگەدا،کاری لە پێشینەی سەنتەر پاراستنی شوناس و هۆشیارکردنەوی لاوان و ئاڕاستەکردنیان بۆ خزمەتکردن بەخود و سودی گشتی.
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان لە (٢٣/١٢/٢٠٠١)دامەزراوە، ماوەی (٢٤)ساڵە وەک ڕێکخراوێکی لاوانە بەبێ جیاوازی خزمەت پێشکەشی لاوان دەکات و خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە لەناو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و جێ دەستی دیارە لە خەباتی مەدەنی و کاری خۆبەخشی لە هەرێمی کوردستاندا.
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان لە ڕووی کارگێڕییەوە لە ئۆفیسی گشتی و (١٥)لق پێکهاتووە ، ئۆفیسى گشتی سەنتەر لە شاری سلێمانییە ، سەرپەرشتی سەرجەم پازدە لقەکانی سەنتەر دەکات، کە پێکهاتوون لە لقەکانی :(هەولێر ، دهۆک ، سلێمانی ، کەرکووک، هەڵەبجە، کەلار ، دەربەندیخان، شارەزوور، سەیدصادق، قەڵادزێ، ڕانیە ، چەمچەماڵ، زاخۆ ، ئامێدی، دووکان ) هەریەک لەم لقانە بێ بەرانبەر خزمەت دەكەن بە لاوانی شارەکەیان و سەرکردایەتی کاری ڕێکخراوەی ومەدەنی شارەکەی لە ئەستۆدایە و هاوبەشی تێکڕای چالاکییە مەدەنییەکانی شارەکەیەتی لە پێناو بەدەستهێنانی ماف و داواکاری هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ولە ڕێگەی چالاكی مەدەنی و فشار خستنەسەر دەسەڵات درێژە بە خەباتی ڕێكخراوەیی دەدات.
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان لە ڕابردوودا (٥) کۆنفرانسی ئەنجامداوە ، هەریەک لە بەڕێزان:(ئەمجەد محەمەد ، ڕێبوار عەلی ، گۆران عەباس، توانا خەسرەو) پۆستی بەڕێوبەری گشتی سەنتەریان لە ئەستۆدابووە، هەریەکەیان لە ماوەی خزمەتیاندا خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش کردووەو نمونەی کەسانی دڵسۆز و کاراو خەمخۆربوون و جێگەی دەستیان دیارە لە خزمەت و پێشخستنی سەنتەردا.
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان لە ڕێكەوتی (26/4/2025)کۆنفرانسی شهشهمی خۆی سازدا و لە هەڵبژاردنێکی ئازاددا دەستەی گشتی وبەڕێوبەری گشتی خۆی هەڵبژارد بهشێوهیهی خوارهوه :
بەڕێوبەری گشتی
بەدواداچوون
07501225723
پەیوەندی
07701441015
چالاکی گروپ
07719692409
ئیدارە
07709002340
ڕاگەیاندن
07740881527
ئەیاد محمد
07501046871
عیمران مەزهەر
07501646435
فاخر سادق
07702452877
عدنان علی
07701489410
ئومێد علی
07701950149
هونەر ئەیوب
07707177006
هاوڕێ علی
07701036144
شۆڕش ئەنوەر
07701959878
پشتیوان خدر
07503345096
عەتا کریم
07701441088
گۆران کامەران
07507474182
ئەرشەد ئەحمەد
07504585643
ئەحمەد عبدالله
07504720723
جبار عبدالحمید
07504887964
نهوشیروان عزهدین
07503950108
کاری ئێمە لە سەرانسەری جیهان بڵاوە بۆ دروستکردنی کاریگەری بەردەوام
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی خاڵ یەکێکە لە سەرکەوتووترین و بەناوبانگترین فیستیڤاڵەکانی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان. ئەم فیستیڤاڵە تا ئێستا ١٢ خولی سەرکەوتووی ئەنجامداوە، کە تایبەتمەندە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز. لە هەر خولێکدا، لاوان و قاریانی ناودار لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە وەک میوان بانگێشت دەکرێن، و بە شێوەیەکی جوان و ڕێکخراو بە خوێندنی تیلاوەی قورئانی پیرۆز بەشداری فیستیڤاڵەکە دەکەن. ئەم چالاکییە ۱۲جار ئەنجام دراوە و بووەتە بۆنەیەکی گرنگ بۆ گەشەپێدان، پێکهێنانی پەیوەندیی کلتووری و بڵاوکردنەوەی ڕۆحی خوێندنی قورئان لەنێوان گەنجاندا.
زیاتر بخوێنەوە
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان هەڵساوە بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستیی سەرتاسەری لەسەر گەنجان و لاوانی کوردستان، بە مەبەستی خستنەڕووی کێشە و گرفتەکانیان بە شێوەیەکی سەرتاسەری بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان. ئەم توێژینەوە زانستییە لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە: بەشی یەکەم تایبەتە بە چوارچێوەی تیۆری توێژینەوەکە، کە تێیدا باس لە ڕەگەزە سەرەکیەکانی توێژینەوەکە کراوە. هەروەها، خستنەڕووی توێژینەوەکانی پێشوو و گرتوگۆکردنی ئەنجامەکانیان لە ئەم بەشەدا جێگیرکراوە. بەشی دووەم تایبەتە بە باسکردنی بابەتە سەرەکیەکانی توێژینەوەکە، کە لە دوو بابەتی یەکگرتوو پێکهاتووە: بابەتی یەکەم پاراستنی توێژینەوەکان و ناسانەندی گەنج خراوەتەڕوو. لە بابەتی دووەمدە، باس لە توندوتیژی کۆمەڵایەتی و ڕووشی گەنج (کێشەکان و کاریگەریەکانیان) کراوە، هەروەها دەرفەتەکانی گەنج و دیدیان بۆ ئایندە خراوەتەڕوو. ئەم بەشە هەروەها ڕۆڵی گەنج لە گەشەپێدانی کۆمەڵگە و خۆیان دەخاتە ڕووناکی. بەشی سێیەم پێکهاتووە لە ئەنجامەکان، ڕاسپاردەکان و پێشنیارەکان، کە ئامانجیان یارمەتیدانی زیاترتێگەیشتن لە دۆخی گەنجان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گونجاوتر بۆیانە.
زیاتر بخوێنەوە
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، وەک نەریتی ساڵانەی خۆی، لە ڕۆژی جیهانی لاواندا خەڵاتی «لاوی ساڵ» ڕادەگەیەنێت. ئەمساڵ نۆهەمین خولی ئەم خەڵاتە ئەنجامدرا و لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا خەڵاتەکان پێشکەشی ٣٠ گەنج کرا، ئەوانەی کە لە بوارە جیاوازەکانیاندا توانیویانە سەرکەوتن و دەستکەوتی دیار بخەنەڕوو. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان هەردەم پشتگیرییەکی گرنگ و بەردەوامی گەنجان و لاوانی کوردستان دەکات، بۆ هاندانیان بەرەو داهێنان، پەرەپێدانی تواناکانیان و سەرکەوتن لە بوارە جیاوازەکانی ژیان و کۆمەڵگا
زیاتر بخوێنەوەئێمە وەک سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان دەبینە پردێکی پەیوەندی نێوان لاوان و هەلی کار، بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی ڕێکخراو و دادپەروەرانە یارمەتی لاوان بدەین لە دۆزینەوەی کارێکی گونجاو بە پێی تواناو لێهاتووی ، شارەزایی و ئارەزووەکانیان. ئەم فۆڕمە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە گرنگەکانە، بۆ ئەوەی بتوانین لاوان کارێکی گونجاویان دەست بکەوێت لەڕێگەی دامەزراوە و شوێنە کارە گونجاوەکان. زانیارییەکانت تەنها بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنرێت و بە تەواوی پارێزراو دەبن.
سی ڤیت بنێرەئێمە لە [سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان] باوەڕمان بە وزە، توانا و داهێنانی گەنجان ولاوان هەیە و پێمان وایە خۆبەخشی یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکان بۆ دروستکردنی کەسایەتی و وەرگرتنی ئەزمونی لاوان و گەنجان و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو . سوپاس بۆ ئارەزوو و حەزت بۆ پەیوەندیکردن و بەشداریکردن لەگەڵ تیمەکانمان. تکایە ئەم فۆڕمە بە وردی و تەواوی پڕبکەرەوە، بۆ ئەوەی بتوانین باشتر توانست و حەزەکانت بناسین
لەژێر دروشمی (لهپێناوژیانێكی شایسته بهلاوان ) سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ، پڕۆژەی دروستکردنی سەنتەرێکی ڕاوێژکاری تایبەت بە لاوان كاردهكات لهبوارهكانی (کۆمەڵایەتی و دەرونی ) ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت یارمەتییەکی گەورە بێت بۆ گەنجان بۆ وەرگرتنی ڕاوێژ و ڕووبەڕوبونەوەی ئەو ئاستەنگانەی لە ژیانیاندا دێتە پێشیان و بهخشینی وشیاری وزانیاری وچارهسهری كێشهكانیان....
هاوبەش بەگوێبگرە لە چیرۆکی کاریگەری ڕاستەوخۆ، دیمانە لەگەڵ پسپۆڕان و باسی پڕۆژە سەرکەوتووەکانمان لە ڕێگەی پۆدکاستەکانمانەوە.
چیرۆکی ئەو کەسانەی ژیانیان گۆڕاوە
ئەم ئەپە یەکێکە لەبەرهەمەکانی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان، بۆ خزمەتی زیاتری لاوان دروستکراوە، کە لەم بەشانەی خوارەوە پێکدێت: